رێژەی پێدانی مافی پەنابەری لە هۆڵەندا بۆ 65% کەم بووەتەوە

04-04-2025
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک هاووڵاتی لە شەقامێکی هۆڵەندا
ژمارەیەک هاووڵاتی لە شەقامێکی هۆڵەندا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هۆڵەندا فەرمانگەی کۆچبەران بە شانازییەوە رایدەگەیەنێت، لە سایەی سیاسەتەکانی حکومەتی ئێستاوە رێژەی پێدانی مافی پەنابەری کەمیکردووە. هاوینی رابردوو 80%ی داواکاریی پەنابەری قبووڵ دەکران، ئێستا بووەتە 65%.
 
فەرمانگەی کۆچبەرانی هۆڵەندا دڵخۆشە بەوەی لە کەمتر لە ساڵێکدا توانیویەتی وا بکات خەڵکێکی کەمتر لەو وڵاتە مافی پەنابەری وەربگرن.
 
هاوینی پار، واتە ساڵی 2024، ئەوانەی لە هۆڵەندا داوای مافی پەنابەرییان دەکرد، 80%یان داواکارییەکانیان قبووڵ دەکرا؛ ئێستا رێژەکە گەیشتووەتە 65%.
 
فەرمانگەکە هۆکارەکانی دابەزینی رێژەی قبووڵ کردنی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، ئێستا پێوەری قوورستر بۆ بڕیاردان لەسەر کەیسەکان دانراون؛ هۆیەکی دیکەش ئەوەیە تاوەکو پاریش عێراق و یەمەن لە ریزی ئەو وڵاتانەدا بوون کە وەکو ناوچەی مەترسیدار دەناسێندران و خەڵکی ئەوێ ئاسانتر مافی پەنابەرییان وەردەگرت، بەڵام ئەم ساڵ ئەوە نەماوە.
 
پار لەنێو پەرلەمانی هۆڵەندا رەخنەی زۆر لە فەرمانگەی کۆچبەران گیرا، بەوەی رێژەیەکی زۆر بەرزی مافی پەنابەری دەدەنە خەڵک. هۆی رەخنەکە ئەوە بوو، لەسەر ئاستی یەکێتیی ئەورووپا رێژەی مامناوەند بۆ پێدانی مافی پەنابەری 50%یە و هۆڵەندا زۆر لە سەرووی ئەو رێژەوەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە