جیهان
تیمەکانی فریاگوزاری بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن، کە بەهۆی رووخانی باڵەخانە 12 نهۆمییەکەی فلۆریدا بێسەروشوێنن. وێنە: AFP / CHANDAN KHANNA
رووداو دیجیتاڵ
دوای هەفتەیەک هێشتا گەڕان بەدوای خەڵک لەژێر باڵەخانە رووخاوەکەی فلۆریدای ئەمریکا بەردەوامە. تاوەکو ئێستا 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و هێشتا 145 کەسیش بێسەرشوێنن.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و جیلی هاوژینی سەردانی شوێنەکەیان کرد و لەوێ رایگەیاند هێشتا هیوایەک هەیە خەڵک لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکە رزگار بکرێت.
لێدوانەکەی بایدن لەکاتێكدایە باڵەخانە 12 نەهۆمییەکەی فلۆریدا رۆژی 24ی مانگی رابردوو رووخا و تیمەکانی رزگارکردن هیوایەکی ئەوتۆیان بە دۆزینەوەی خەڵک بە زیندوویی نەماوە.
بایدن دوای ئەوەی سەردانی خێزان و کەسوکاری قوربانییانی باڵەخانە رووخانەکەی کرد، رایگەیاند، خەڵک بە دۆزەخ تێپەڕدەبن و حكومەتی فیدراڵی ئەمریکاش تاوەکو یەک مانگی دیکە بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکارییە داراییەکان بۆ تیمەکانی فریاکەوتن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ