مانچێستەر یونایتد گەورەترین گرێبەستی مێژووی واژۆکرد

31-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مانچێستەر یونایتد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گەورەترین گرێبەستی لە مێژووی پرێمەرلیگدا واژۆکرد و گرێبەستەکە بۆ ماوەی 10 وەرز دەبێت.
 
یانەی مانچێستەر یونایتد بەشێوەیەکی فەرمی رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداس کرد، بۆ ئەوەی لە ماوەی 10 وەرزی داهاتوودا تاوەکو ساڵی 2035 سپۆنسەریی یانەکە بکات لە دروستکردن و دابینکردنی سەرجەم کەلوپەلە وەرزشییەکانی یانەکەدا و گرێبەستی نێوان بەرامبەر 900 ملیۆن پاوەند واژۆکراوە.
 
گرێبەستی نێوان هەردوولا گەورەترین گرێبەستە لە مێژووی پرێمەرلیگدا و ساڵانە بەرامبەر 90 ملیۆن پاوەند دەبێت و پێشتر هیچ رێککەوتنی هاوشێوەی ئەمە لە پرێمەرلیگدا نەکراوە.
 
پێشتر مانچێستەر یونایتد رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کردبوو و بەرامبەر 750 ملیۆن پاوەند واژۆکرابوو و ساڵانە 75 ملیۆن پاوەند دەدرایە یانە ئینگلیزییەکە، بەڵام لە رێککەوتنی نوێدا بڕی پارەی گرێبەستەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکراوەتەوە.
 
ئەدیداس کۆمپانیاییەکی بەنێوبانگی ئەڵمانییە، سپۆنسەرایەتیی چەندین هەڵبژاردە، یانە، یاریزان و وەرزشوانی جیاوازی جیهان دەکات و ساڵانە ملیاران یۆرۆی بەو هۆیەوە دەستدەکەوێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە