ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ فڕۆکە تایبەت و گرانبەهاکەی دەفرۆشێت

31-01-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
رۆناڵدۆ و ماڵباتەکەی
رۆناڵدۆ و ماڵباتەکەی
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی، فرۆکە تایبەتەکەی دەفرۆشێت.
 
رۆناڵدۆ لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022 فرۆکەکەی خستەڕوو بۆ ئەوەی بیفرۆشێت و دواجار کڕیارێکی دەستکەوت.
 
فڕۆکەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە جۆری گولسترێم جی 200، تەنیا 250 دانە لەو فرۆکەیە لە جیهاندا هەن و کریستیانۆ لە ساڵی 2015 بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ فرۆکەکەی کڕیووە و سەرجەم گەشتەکانی خۆی و ماڵباتەکەی پێ ئەنجامدەدا.
 
فڕۆکە تایبەتەکەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە، درێژییەکە 7.4 مەترە، پانییەکەی 2.19 مەتر دەبێت، بەرزییەکەشی 6.53 مەترە و  دەتوانێت 10 کەس هەڵبگرێت، ژووری زۆر تایبەت و سەرنجڕاکێشی تێدایە و خێراییەک لە کاژێرێکدا دەگاتە 560 میل.
 
فڕۆکە سەرنجڕاکێش و جیاوازەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ تایبەتمەندیی زۆر زیاتری تێدایە، سێ ئامێری میکرۆوەیڤ، فرنی کارەبایی و ئینتەرنێت، پەیوەندیکردن و هەموو هۆکارەکانی پەیوەندیکردنی تێدایە.
 
فڕۆکەی گولفستریم جی 200، لە ساڵی 1997 لە ئەمریکا دروستکراوە و تەنیا 250 دانەی لەسەر ئاستی جیهان هەیە، فڕۆکەکە تایبەتمەندیی جیاواز و سەرنجڕاکێشی تێدایە و بەپێی ئەو کەسەی داوای کڕینی دەکات بۆی زیاددەکرێت و زیاتر کەسانی بەنێوبانگ و خاوەن کار بەکاری دەهێنن.
 
سەرەتا کە دروستکرا ناوینرا ئای ئەی ئای گالاکسی، بەڵام دواتر ناوەکەی گۆڕدرا، کۆمپانیای پیشەسازیی ئاسمانی ئیسرائیلی فڕۆکەکەی دیزاینکردووە کە لە ساڵی 1953ـەوە ئەو کۆمپانیایە لەو بوارەدا کاردەکات، ئەوەی تاوەکو ئێستا یەکلانەبووەتەوە، ئەوەیە کە هێشتا بەتەواو هۆکاری فرۆشتنی فڕۆکەکە لەلایەن رۆناڵدۆوە دیارنییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە