کیلینی نوێیدەکاتەوە

30-07-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن جیۆرجیۆ کیلینی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جیۆرجیۆ کیلینی کاپتنی یانەی یوڤێنتوس کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا و داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس یەکلاکردەوە.

جیۆرجیۆ کیلینی لە سەرەتای ئەم مانگەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس کۆتاییهاتووە و تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەلایەن یانەکەیەوە نوێنەکراوەتەوە، ئێستاش هەردوولا لە گفتوگۆدان بۆ نوێکردنەوەی ئەم گرێبەستە.

جیۆرجیۆ کیلینی لە لێدوانێکیدا گوتی: رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەگەڕێمەوە تۆرینۆ و جارێکی دیکە لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری کارەکان دەستپێدەکەینەوە، دەمەوێت بە بەدەستهێنانی نازناو کۆتایی بە کاروانی وەرزشیم بهێنم.

بە قسەکانی کیلینی بێت هەردوولا رازیبوون بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە و پێشبینی دەکرێت گرێبەستەکەش بۆ ماوەی دوو وەرزی داهاتوو بێت، ئەمەش بە قسەکانی پێشووی ئاندریا ئانێلی سەرۆکی یانەکە.

یاریزانە تەمەن 36 ساڵییەکە، لە هاوینی ئەمساڵدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوونە پاڵەوانی یۆرۆ، لە پاڵەوانێتییەکەشدا کیلینی ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و ئەمەش وایکرد بیانکۆنێری کیلینی لە یانەکەیدا بهێڵێتتەوە.

کیلینی لە ساڵی 2005ەوە لە یوڤێنتوس یاریدەکات و 535 یاری ئەنجامداوە و 9 جار بووەتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا و پێنج جاریش جای ئیتاڵیای بەدەستهێناوە و پێنج جاریش جامی سووپەری ئیتاڵیای بردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە