لامین خۆشەویستە رووسییەکەی شۆک دەکات

29-08-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لامین یامال ئەلیسا پترۆسیان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، دوای ئەوەی دەنگۆی پەیوەندییە سۆزدارییەکەی نێوانیان بڵاوبووەوە، شۆکێکی بەهێزی بە خۆشەویستە رووسییەکەی، ئەلیسا پترۆسیان گەیاند.
 
ئەلیسا خانمە مۆدێلی رووسی مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ لامین یامالی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەیە، دوای ئەوەی دەرکەوت کە درێسە نوێیەکەی بارسێلۆنای بۆ وەرزی 2024-2025 لەبەردا بوو، ئەو وێنانە زۆر بەشێوەیەکی بەرفراوان لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام بڵاوبوونەوە.
 
ئەو مۆدێلە رووسییە لە ئیسپانیا نیشتەجێیە، ئەمەش دەنگۆی ئەوەی بەهێزتر کردووە کە ئەستێرەی یۆرۆی 2024 بە چوونە نێو پەیوەندییەکی نوێوە قەیرانی خۆشەویستەکەی پێشووی ئەلێکس پادیلای تێپەڕاندووە.
 
بەڵام دوای ماوەیەکی کەم، ئەستێرەی بارسا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە ئینستاگرام ئەلیسا پترۆسیانی ئەنفۆڵۆ کرد و ئەو خانمەش یەکسەر و بەخێرایی وەڵامی دایەوە، و لامینی ئەنفۆڵۆ کرد.
 
بەو پێیەی یامال و ئەلێکس پادیلا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر کۆتاییان بە پەیوەندییەکەیان هێنا دوای ئەوەی لەگەڵ گەنجێکی دیکەدا بینرا، ئینجا پەیوەندیییەکانی نێوان خۆی و ئەلیساش تێکچوو، دیارنییە ئەستێرەی بارسا پەیوەندییەکی خۆشەویستی دیکەی لەگەڵ هیچ کچێکی دیکەدا بەستووە یان هێشتا سینگڵە.
 
لامین یامال، تەمەن 17 ساڵ، لە یۆرۆی 2024 بە پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز بووە جێگەی سەرنج، کە تێیدا رۆڵێکی باشی هەبوو لەوەی ئیسپانیا بۆ چوارەمجار لە مێژووی خۆیدا ببێتە پاڵەوانی ئەوروپا. ئێستاش لەگەڵ بارسێلۆنا رۆڵێکی کاریگەر دەبینێت و بەهۆیەوە بارسا لە یەکەم سێ یاریی لالیگادا سێ سەرکەوتن و 9 خاڵی کۆکردووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە