رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی هەندێک لە نزیکەکانی لامین یامالی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا "لامین بەنیازە لە سێیەم خۆشەویستی جیاببێتەوە، بەڵام باکی بەوە نییە، چونکە ئێستا ئەو یەکێکە لە بەنێوبانگترین و پڕهەوادارترین یاریزانانی جیهان و هەر کاتێک حەزی لێبێت دۆست و خۆشەویستی دەبێت".
پێدەچێت لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، بۆ ماوەیەکی زۆر خەمی لە دەستبەرداربوون لە خۆشەویستەکەی پێشووی ئەلێکس پادیلای نەخواردبێت، کە تۆمەتبارکرابوو بە خیانەتکردن لە لامین، کاتێک لە ڤیدیۆیەکدا لەباوەشی کوڕێکی دیکە دەرکەوت، چونکە هەرزوو خانمێکی دیکەی دۆزییەوە.
بەپێی ماڵپەڕی دیازی هندۆراسی، هاوڕێ نوێیەکەی لامین خانمە مۆدێلێکە کە بەڕەچەڵەک رووسییە بەناوی ئەلیسا، کە ئێستا لە بارسێلۆنا دەژیت و وەک مۆدێل کاردەکات، کە بەم دواییە تەمەنی بووەتە 20 ساڵ، هەرچەندە لامین یامال بەم دواییە تەمەنی بوو بە 17 ساڵ.
کچە هاوڕێی لامین یامال، کچی بازرگانێکی رووسییە، کە لە بواری تەلەڤزیۆندا کاری کردووە، و چالاکییە سەرەکییەکەی ئەلیسا بریتییە لە بواری مۆدە و بەشداری دەکات لە رێکلامکردن و پەرەپێدانی مارکە جیاوازەکانی جلوبەرگ و جوانکاری، هەروەها لە گۆڤارەکاندا دەردەکەوێت، هەروەها لە ئەکاونتەکانی لە سۆشیال میدیا بەردەوام وردەکارییەکانی ژیانی خۆی بڵاودەکاتەوە.
لە کاتی پشووەکانیدا، ئەلیسا کاتەکانی لە هۆڵی وەرزش بەسەردەبات، هەفتەی 3 تاوەکو 4 جار سەردانی هۆڵی لەشجوانی دەکات.
یەکێک لە خولیاکانی ئەو خانمە رووسییە گەشتکردنە، بەو پێیەی زۆرجار دەچێتە پشووی هاوینە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین وێنەی بۆ ئەکاونتەکانی دەگرێت.
ئەو خانمە رووسییە تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر دەنگۆی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەستێرەکەی بارسێلۆنا نەداوە، بەڵام وێنەکانی ئەم دواییەی لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام هەستێکی زۆری دروستکردووە، بەو پێیەی دەرکەوت کە درێسی نوێی بارسێلۆنای بۆ وەرزی 2024-2025 لەبەردابوو، ئەمەش وایکرد ئەم هەواڵانە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوببنەوە.
بۆچی یامال لە خۆشەویستەکەی پێشووی جیابووەوە؟
لامین یامال لە کاتی یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024 لەگەڵ خۆشەویستەکەی ئەلێکس پادیلا دەرکەوت و ئەو دووانە لە رێوڕەسمی دابەشکردنی میدالیا و جامەکەدا پێکەوە بینران، لەکاتێکدا پێکەوە لەسەر پۆدیۆم دانیشتبوون، هەموو شتێک باشبوو، بەڵام لە 28ـی تەمموزی رابردوو، راگەیێندرا کە هەردووکیان لە سۆشیال میدیادا ئەنفۆڵۆی یەکدیان کردووە.
پێشتریش گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیادا بڵاوبووەوە، کە تێیدا پادیلا لەو ساتەدا لەگەڵ گەنجێکی دیکە دەردەکەوێت و پێدەچێت ئەو یاریزانە گەنجە سەیری بەشێکی ڤیدیۆکەی کردبێت و بڕیاری جیابوونەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی دابێت.
سێیەمیشی هەبوو
پێش ئەو مۆدێلە رووسییە و ئەستێرەی تیکتۆک، ئەلێکس پادیلا، ئایتانا ئۆکانا مۆرالێس هەبوو کە بە ئایتانا ناسراوە، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئیسپانییە.
ئەو گۆرانیبێژە ئیسپانییە لەگەڵ ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا، لامین یامال دەرکەوت، لەکاتێکدا لە دوایین پشوودا بوو، کە یانەکەی دوای بەشداریکردنی لە یۆرۆی 2024 پێیدابوو.
مۆرالێس بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2017 نێوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا، کاتێک لە زنجیرە نوێیەکەی پێشبڕکێی بەهرەمەندەکانی تەلەڤزیۆنی بەناوی Operación Triunfo پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
هەندێک لە نزیکەکانی ئەو یاریزانەی بارسێلۆنا، دەڵێن "لامین بەنیازە لە ئەلیساش جیاببێتەوە، بەڵام باکی بەوە نییە، چونکە ئێستا ئەو یەکێکە لە بەنێوبانگترین و پڕهەوادارترین یاریزانانی جیهان و هەر کاتێک حەزی لێبێت دۆست و خۆشەویستی دەبێت".
هەروەها دەڵێن "لامین بەبێ خۆشەویست نابێت، چونکە زۆر حەزی لە دۆستایەتی و پەیوەندییە لەگەڵ کچان".
لامین یامال لە یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا درەوشایەوە، و سەرکردایەتی لارۆخای کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرایان بردەوە.
یامال لە تەمەنی 17 ساڵی و یەک رۆژدا بووە بچووکترین یاریزان کە بەشداری یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکی گەورە بکات.
لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و پاڵەوانێتییە گەورەکان بەگشتی بووە بچووکترین یاریزان کە گۆڵ تۆماربکات، کاتێک لە قۆناخی پێشکۆتایی بەرامبەر فەرەنسا لە تەمەنی (16 ساڵ و 362 رۆژ)ـدا گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ