مارۆتا: باشبوو لوکاکۆمان نەهێنایەوە ئینتەرمیلان

29-04-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن سێری ئا رۆمیلۆ لوکاکۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پیپی مارۆتا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئینتەرمیلان، گوتی یانەکەمان بەبەختبوو کاتێک رۆمیلۆ لوکاکۆ هاوینی رابردوو، رازینەبوو بگەڕێتەوە بۆ ئینتەرمیلان.
 
هاوینی رابردوو، لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، مشتومڕی زۆر و هەوڵی زۆر هەبوو بۆ چوونی لوکاکۆ بۆ چێڵسی، لەکاتێکدا یاریزانی ئینتەرمیلان بوو، بەڵام ئەو هێرشبەرە بەلجیکییە دانوستاندنی لەگەڵ یوڤێنتوس دەستپێکرد و بەوەش ئینتەر لە دەستەوارەکە کشایەوە و لە کۆتاییشدا لوکاکۆ پەیوەندی بە رۆماوە کرد.
 
پرسیار لە ماۆرتا کراوە لەسەرئەوەی نەگەڕانەوەی لوکاکۆ چەندە کاریگەریی پۆزەتیڤی هەبوو لەسەر بوونی ئینتەرمیلان بەپاڵەوانی سێری ئا.
 
بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە دەڵێ، "شتێک لە ژیاندا هەیە کە زۆر بایەخی پێنادرێت، ئەو شتە بەختە".
 
ئەو هەروەها دەڵێ، "لەو دۆخەدا ئێمە بەختەوەربووین، نکوڵی لێناکەم کە ئەو ئامانجی ئێمە بوو، بەڵام دۆخەکە گۆڕا و کڕینی هێرشبەرێکی دیکەمان کردە ئامانجی خۆمان، بەراورد بەو پڕۆژەیەی لە سەرەتای بازاڕی گواستنەوەدا کردبوومانە ئامانج".
 
ئەو هەروەها دەڵێ، "ئێمە بەهای تۆراممان دەزانی و لە بەهای مانەوەی لوکاکۆش تێدەگەیشتین، دەستەوارەی سەرکەوتووی وەک سانچێز و ئارناتۆڤیچمان ئامادەکرد کە لە رووی ئابووری و هونەرییەوە سەرکەوتووبوون، ئێستاش ئێمە خاوەنی بەهێزترین هیڵی هێرشبەرین لە خولەکەدا و بەرهەمەکەمان چنییەوە".
 
هاوینی رابردوو هاندەرانی ئینتەرمیلان رۆڵی گەورەیان هەبوو لە پاشگەزکردنەوەی کارگێڕیی یانەکە گرێبەستکردن لەگەڵ لوکاکۆ، پاشئەوەی ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر دەنگۆکانی دانوستاندنی نێوان هەردوولا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە