یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق دەستگیرکرا

27-07-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن هەڵبژاردەی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیردەکرێت و کەس نازانێت لەسەر چی گیراوە.

چەند وێنەیەکی کەرار عامر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەرکەوتووە هێزێکی ئەمنی چواردەوری کەراریان داوە و بە کەلەپچەکراوی بۆ یەکێک لە بنکەکانی پۆلیس دەیگوازنەوە.

لە وێنەکاندا وا دەردەکەوێت هیچ ئازارێکی جەستەیی کەرار نەدرابێت و تەنیا گفتوگۆیان لەگەڵدا کردووە و دواتر دەستگیریان کردووە

تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم یاریزانە نەزانراوە، فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەسەر ئەم بابەت نەهاتووەتە دەنگ، هەروەها یانەی شورتەش هیچ وەڵامێکی بۆ دەستگیرکردنی کەرار نەبووە.

چەند کەسێکی لە چەند لایەنێکی نافەرمییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری دەستگیرکردنی یاریزانەکەی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئەو یاریزانە یەکێکە لە خاڵی پشکنینی سەربازگە هاوبەشەکانی تێپەڕاندووە، بەڵام ئەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە و هیچ کەسێک بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نەزانیووە، هێزە ئەمنییەکانیش هیچ قسەیەکیان لەمبارەیەوە نەکردووە.

کەرار عامری بەرگریکار، تەمەنی 26 ساڵە و یاریزانی هەبژاردەی عێراق و یانەی شورتەیە، پێشتر لە چەند یانەیەک یاریکردووە و ساڵی رابردوو لە یانەی نەجەفەوە پەیوەندی بە یانەی شورتەوە کرد و ئەمساڵیش لەگەڵ یانەکەی پلەی چوارەمی خولی عێراقییان مسۆگەرکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە