بەلجیکا خاتری ریال مەدرید دەگرێت

26-03-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن تیبۆ کۆرتوا ریال مەدرید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا رایگەیاند، تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە یاریی دۆستانەی داهاتوو دوورخستووەتەوە.
 
هەڵبژاردەی بەلجیکا کە لە گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی سوێدی بردەوە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر. بڕیارە هەڵبژاردەکە رۆژی سێشەممەی داهاتوو یارییەکی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجام بدات.
 
دەستەی مەشقدەرانی هەڵبژاردەی بەلجیکا بەسەرکردایەتی دۆمینیکۆ تیدیسکۆ، بڕیاریداوە گۆڵپارێزی سەرەکیی هەڵبژاردەکە لە یارییەکەی ئەڵمانیا، کۆن کاستیلیس، گۆڵپارێزی ولفسبۆرگی ئەڵمانی تەمەن 30 ساڵ بێت کە پێنجەم یارییە بۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا ئەنجامی دەدات لە بری تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی سەرەکیی هەڵبژاردەکە.
 
فیدراسیۆنەکە دەڵێ، بڕیاری پشووماندا بە کۆرتوا، "لەبەر خشتەی قەرەباڵخی ئەو گۆڵپارێزە لەگەڵ یانەکەی، ریال مەدرید، لە قۆناخی داهاتوودا".
 
کۆرتوان تاوەکو ئێستا 101 یاریی بۆ هەڵبژاردەکی بەلجیکا ئەنجامداوە. لە کاتێکدا یانەی ریال مەدرید لە دوای فیفا دەی ئەمجارە، رووبەڕووی ڤایادۆلید دەبێتەوە لە گەڕی 27ی لالیگادا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە