بارسێلۆنا بانگهێشتی شاندێکی هەرێمی کوردستان دەکات

26-01-2025
دیاری حەسەن
نیشانەکردن شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان یانەی بارسێلۆنا
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، خوان لاپۆرتا، بانگهێشتی شاندی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.

دارەوان حاجی حامد، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بە رووداوی گوت 
 
"ئەمڕۆ، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ دەستەی گەشتوگوزار بەسەرۆکایەتی ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و دەستەی کارگێڕی یانەکە، سەردانی مۆزەخانەی یانەکەیان کرد و وا بریارە لە یارییەکەی ئەمشەوی یانەکەش ئامادەبن".
 
دەربارەی ئامانجی سەردانەکە رایگەیاند "ئامانج لەم سەردانە بۆ مۆزەخانەی یانەی بارسێلۆنا، کە لە لایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا رێکخراوە، بریتییە لە ئاشنابوون بەرۆڵی وەرزش و مۆزەخانەی وەرزشی و یاریگاکان بۆ زیاتر راکێشانی سەرنجی گەشتیاران".
 
ئەو زیاد دەکات و دەڵێت "لە دیدارێکدا لەگەڵ دەستەی کارگێڕیی یانە ئیسپانیەکە، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار بە گرنگییەوە باسی لە گەشتوگوزاری وەرزشی کرد وەک یەکێک لە جۆرە کاریگەرەکانی گەشتوگوزار و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەووتوی وڵاتان بە گەشتوگوزاری وەرزشی بدات و ببێت بە ناوەندێکی وەرزشی لە ناوچەکە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە