کوڕانی کەتەلۆنیا بەرەو بردنەوەی نازناوی لالیگا

02-03-2025
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن بارسێلۆنا یانەی بارسێلۆنا
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا لەبەردەم هەلێکی گەورەدایە بۆ ئەوەی جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ سێ خاڵ بەرزبکاتەوە، کاتێک بەرامبەر یانەی ریال سۆسیداد یاری دەکات.
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 26ـی لالیگادا، ئەمڕۆ ئێوارە، یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر ریال سۆسیداد یاری دەکات، دوای دۆڕانی یانەی ریال مەدریدی رکابەری، یانەکە لەبەردەم هەلێکی زۆرباشدایە بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بەهێزبکات و جیاوازییەکەیان بۆ سێ خاڵ زیادبکات.
بارسێلۆنا 14 یارییە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، یانەکە لە دۆخێکی زۆرباشدایە و ئەمڕۆ دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
بەر لەم یارییە یانەی ریال سۆسیداد لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکەیە و چاوی لە هەڵکشانی زیاترە، بەڵام ئەرکی ئاسان نییە.
لەبەرامبەردا یانە کەتەلۆنیەکە بەرەو ئاسۆێکی روون هەنگاودەنێت، لە دوا 15 یاریدا لە هەموو خول و پاڵەوانێتیەکاندا تووشی دۆڕان نەبووە.
ئاندریاس کریستێنسن، بەشداری لە یارییەکەی ئەمڕۆدا ناکات و پێکانی هەیە، ئەوە تاکە یاریزانە جگە لە مارک بێرنال و تێرشتیگن کە ماوەیەکی زۆرە دوورکەوتوونەتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ تیپەکەی هانزی فلیک نابێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە