ڤیدیۆ؛ نەورۆز، مینای گۆڵباران کرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

25-04-2024
ئاسوودە پێشەوا
یانەی نەورۆز
یانەی نەورۆز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە میانی یارییەکانی گەڕی 24ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز بووە میوانی مینا و بە ئەنجامێکی گەورەوە یارییەکەی لێبردەوە.
 
لە خولەکی 29ـی یارییەکەدا، مەروان حوسێن توانی لەرێگەی لێدانێکی سزاوە گۆڵی یەکەمی نەورۆز تۆماربکات و یانەکەی پێشبخات.
 
چوار خولەک لە دوای گۆڵی یەکەم، مەروان جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و نەورۆزی لە یارییەکەدا تۆمارکرد.
 
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 62ـی یارییەکەدا، مەروان گۆڵی سێیەمی نەورۆزی کرد و هاتریکەکەی تەواوکرد. 
 
نەورۆز لە هێرشەکانی بەردەوامبوو، لە خولەکی 75، مورتەزا هەدیب گۆڵی چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی زیاترکرد.
 
تاکە گۆڵی مینا لە یارییەکەدا لە خولەکی 85 بوو، کاتێک سەجاد عەلا بەتەنیا بەرامبەر گۆڵپارێز مایەوە و توانی بۆ یەکەمین و دوایین جار لە یارییەکەدا تۆڕی نەورۆز بهەژێنێت.
 
بەم سەرکەوتنە، یانەی نەورۆز ژمارەی خاڵەکانی بۆ 36 خاڵ زیادکرد، گەڕایەوە بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق و ئێستا یانەکە چوار خاڵ لە دوای زەورای پلەی چوارەم دێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە