بۆرووسیا دۆرتمۆند به‌ر له‌ یاری بارسا تووشی كێشه‌ بوو

24-11-2019
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بۆرووسیا دۆرتمۆند پاكۆ ئه‌لكاسێر
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی له‌ هێڵی هێرشبردنی تووشی كێشه‌ بێت به‌ر له‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی ئه‌نجام بدات.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 27/11/2019 بۆرووسیا دۆرتمۆند له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌بێته‌ میوانی بارسێلۆنا و یارییه‌كه‌ كاژێر 23:00 به‌ كاتی باشووری كوردستان له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ نو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكرد، له‌وانه‌یه‌ بۆرووسیا دۆرتمۆند له‌و یارییه‌دا له‌ تواناكانی هێرشبه‌ره‌كه‌ی پاكۆ ئه‌لكاسێر بێبه‌ش بێت، كه‌ له‌ یاری پادێربۆرن له‌ بۆندسلیگادا تووشی پێكان بووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ فه‌رمانی لۆسیان ڤافریی راهێنه‌ر تیمی پزیشكانی یانه‌كه‌ پشكنینێكی ورد بۆ ئه‌لكاسێر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن توانای به‌شداریكردنی له‌ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا هه‌یه‌ یان نا؟.

ئه‌گه‌ر ئه‌لكاسێر نه‌توانێت به‌رامبه‌ر بارسا یاری بكات، ڤافری تووشی كێشه‌یه‌كی زۆر ده‌بێت له‌ هێڵی هێرشبردنی، چونكه‌ یارییه‌كی چاره‌نووسسازه‌ له‌ چامپیۆنزلیگدا.

بۆرووسیا دۆرتمۆند دوای 4 گه‌ڕ به‌ 7 خاڵ و به‌ جیاوازی خاڵێك له‌دوای بارسێلۆنا پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می گرتووه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە