رووداو دیجیتاڵ
شاندی هەڵبژاردەی عێراق بە سەرۆکایەتی عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و سوودانی پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵبژاردەی عێراق دووپاتکردەوە.
ئەمرۆ شەممە 24یــی ئاب، سوودانی پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی عێراق کرد و جەختی لەوە
کردەوە کە هەموو خەڵک هیوای بەم هەڵبژاردەیە هەیە بگاتە مۆندیال و لە پاڵاوتنەکان
سەرکەوتووبێت، بەو پێیەی عێراق شایەنی ئامادەبوونە لەم پاڵەوانییەتییەدا، بەهۆی ئەو یاریزانانەی
کە ئەمرۆ باشترین ئاستی خۆیان پێشکەشدەکەن، جگە لەو ستافە کارامەییەی مەشق و راهێنان کە
هەمانە، بۆیە حکومەت هەموو پاڵپشتییەکی بۆ هەڵبژاردەکە دووپاتکردوەتەوە.
سوودانی جەختی لەوە کردەوە، کە هەڵبژاردەی عێراق دوای چەندین ساڵ یاریی پاڵاوتن لەسەر
خاکی خۆی ئەنجام دەدات، ئەمەش دەبێت ببێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی باشترین ئاست
پێشکەش بکەن، سەرۆک وەزیران لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر گرنگی ئەم بابەتە رایگەیاند کە
ئەمە نیشانەیە لەسەر بووژانەوەی عێراق و پێویستە پەرەی پێ بدەین، ئەمرۆ وەرزش رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە سیاسەت و ئابووری و بابەتەکانی تردا.
هەڵبژاردەی عێراق لە 5ـی ئەیلول لە بەسرا رووبەرووی هەڵبژاردەی عوممان دەبێتەوە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 ، لە کۆمەڵەکەی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئوردن، کوێت، فەڵەستین و کۆریای باشوور دەبینرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ