سێرخیۆ رامۆس لەسەر دوورخستنەوەی هاتە دەنگ

24-05-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن سێرخیۆ رامۆس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سێرخیۆ رامۆسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید لەسەر دوورخستنەوەی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یارییەکانی یۆرۆ هاتە دەنگ.

ئەمڕۆ لویس ئێنریکی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێکهاتەی سەرەتایی هەڵبژاردەکەی بۆ یۆرۆی ئەمساڵ ئاشکرا کرد و بە پێچەوانەی پێشبینییەکان سێرخیۆ رامۆسی کاپتنی یانەکە ناوی لە پێکهاتەکەدا نەبوو.

رامۆس لە پەیامێکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە گوتی، دوای چەند مانگێکی قورس و وەرزێکی ناخۆش و نامۆ، پێچەوانەی هەموو وەرزەکان، بە دوای ئەویش هاتنی یۆرۆ بۆمن لە کاتێکی قورسدا بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا کاپتنی ئیسپانیا دەڵێت، رۆژانە کارم دەکرد و بە مەشق و راهێنان بەردەوام لە هەوڵدابووم لەلایەنی دەروونی و جەستەییەوە ئامادەبم، بۆ ئەوەی بەتەواوی بۆ یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئامادەبم، بەڵام هەموو جارێک کارەکان بە دڵی تۆ نابێت، هەموو کاتێک شتەکان بە باشی ناڕۆن بەڕێوە، یانە ئەوە نییە کە تۆ ئاواتی بۆ دەخوازیت.

دڵی مەدرید گوتی، ئەوە ئازارم دەدات کە ناتوانم یارمەتی تیپەکەم بدەم و ناتوانم یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکەم، بەڵام لەم بارودۆخەدا باشترین شت ئەوەیە کە بیکەن پشوودان و ئارامگرتنە بۆ ئەوەی بە تەواوی چاکببمەوە بۆ وەرزی داهاتوو، سەرەڕای ئەو ئازارەی کە هەمە ناتوانم یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکەم.

سێرخیۆ قسەکانی تەواوکرد و گوتی، بە راستگۆیی دەڵێم، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو یاریزانان و هەڵبژاردەکەم دەخوازم، هیوام وایە بە باشترین شێوە دەربکەون و ئەنجامەکانیان باشبن، من لە ماڵەوە هاندەرتان دەبم، سوپاس بۆ هەمووتان و بۆ هەمیشە بژی ئیسپانیا و بژی مەدرید.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە