دۆخی نێوان ریال مەدرید و سێڤییا تەقییەوە

24-02-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی سێڤییای ئیسپانی داوای یاسایی لەسەر تەلەڤزیۆنی یانەی ریال مەدرید تۆماردەکات، پێش رووبەڕووبوونەوەکەیان لە لالیگا.
 
بابەتی رەخنەگرتن لە ناوبژیوانان لەلایەن تەلەڤزیۆنی یانەی ریال مەدریدەوە ماوەیەکی زۆرە لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە و زۆر لە یانەکان ناڕەزایەتییان لەو بارەیەوە نیشانداوە، بەڵام هیچ لایەنێک سکاڵای فەرمی لە دژی ئەو تەلەڤزیۆنە تۆمارنەکردبوو.
 
سبەی یەکشەممە، 25-2-2024، لە گەڕی 26ـی لالیگا یانەی ریال مەدرید میوانداریی سێڤییا دەکات، یانەی میوان رایگەیاند کە سکاڵایان لە دژی ریال مەدرید تۆمارکردووە لەبارەی ڤیدیۆیەک کە تەلەڤزیۆنی یانەکە بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رەخنەی تووند لە بەشێک لە بڕیارەکانی ئیسیدرۆ دیاز دی مێرای نابژیوانی یارییەکە و گۆنزالێز فوێرتێسی ناوبژیوانی ڤار دەگرێت. 
 
سێڤییا راگەیێنراوێکی فەرمی بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەڵێت "سێڤیا ئەو ڤیدیۆیەی تەلەڤزیۆنی ریال مەدرید دەداتە دەست لیژنەی لالیگا، یانەکە ئەو جۆرە رەفتارانە رەتدەکاتەوە کە دەبنە هۆی ناشرینکردنی وێنەی دەستەی ناوبژیوانانی خولەکە و زیانێکی گەورە لە تۆپی پێی ئیسپانیا دەدات و راست و درووستی خولەکان دەخەنە ژێر پرسیارەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە