رووداو دیجیتال
لە گەڕی 19ـی سێریا ئەیدا، هەردوو یانەکەی میلانۆ دیارییەکیان پێشکەشی یانەی یوڤێنتوس کرد، کە پێویستە ئەمڕۆ دیارییەکانیان قبوڵ بکات و بە بردنەوەی یارییەکەی جیاوازی لەگەڵیان کەمبکاتەوە.
میلانی پێشەنگ بەرامبەر ئاتالانتا تووشی شکستێکی گەورەبوو، ئینتەرمیلانی دووەمیش لەگەڵ ئۆدینێزی یەکسانبوو، هەلێکی باش بۆ یوڤێنتوس رەخساوە، خۆی زیاتر لێیان نزیکبکاتەوە، کاتێک ئەمڕۆ کاژێر 14:30 لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری بۆلۆنیا دەکات.
یوڤێنتوس 33 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندیدایە، بەڵام دوو یاری کەمتر لە میلانۆیەکان ئەنجامداوە و ئەگەر 3 خاڵ لە بۆلۆنیای سیانزدەمینی ریزبەندیی وەربگرێت، هەنگاوێکی باش دەنێت بەرەو چوونەوە نێو رکابەرییەکە.
یوڤێ ورەبەرزە بە بردنەوەی جامی سوپەری ئیتالیا و وەک ئاندریا پیرلۆی راهێنەریشی جەختی لەسەرکردەوە، پێویستە رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی سوود لەو پاڵنەرە وەربگرن و لە سێریا ئەیدا جارێکی دیکە بگەڕێنەوە سەر رێچکەی بردنەوەکان، کە لە دوایین یارییاندا بە ئینتەرمیلان دۆڕاون.
بەپێی پێشبینییەکان ئەرکی خانمە پیرەکە زەحمەت نییە، چونکە لە رووی مێژووییشەوە یوڤێ باڵادەستیی رەهای بەسەر بۆلۆنیاوە هەیە، کە لە دوایین 18 یاری نێوانیاندا بۆلۆنیا هیچ جارێک نەیتوانیوە لە یوڤێنتوس بباتەوە، بە واتایەکی دیکە بۆلۆنیا 10 ساڵە لە یوڤێنتوس نەبردووەتەوە، دوایینجار کە بەسەر خانمە پیرەکەدا سەرکەوتبێت، لە ساڵی 2011 بووە.
ئەمڕۆ چەند یارییەکی دیکەش بەڕێوەدەچن، کە کات و شوێنیان بەمشێوەیەن:
یوڤێنتوس - بۆلۆنیا 14:30
هێلاس ڤێرۆنا - ناپۆلی 17:00
جێنەوا - کالیاری 17:00
لازیۆ - ساسۆلۆ 20:00
پارما - سامپدۆریا 22:45
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ