ئه‌مڕۆ پۆلینی نوێی یاریزانانی تێنس بڵاوكرایه‌وه‌

23-09-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن نۆڤاك جۆكۆڤیچ تێنس
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پۆلینی نوێی یاریزانانی تێنس له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و خانماندا بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ له‌ پله‌كانی پێشه‌وه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌.

نۆڤاك جۆكۆڤیچی یاریزانی سێربی پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پیاوان كرد، له‌ دوای ئه‌ویش رافائیل نادال و رۆجێر فێدرێر له‌ پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌من.

دانیال میدڤیدێڤی یاریزانی رووسی، كه‌ له‌ رۆژانی رابردوو نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی سان پێترسبۆرگی برده‌وه‌، پله‌ی چواره‌می گرتووه‌

له‌سه‌ر ئاستی خانمانیشدا ئاشلی بارتیی ئوستڕالی پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌م كرد و كارۆلینا پیلیشكۆڤای چیكی پله‌ی دووه‌می گرتووه‌ و ئیلینا سیڤتۆلینای ئۆكڕاینی پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه‌. 

هه‌روه‌ها نائۆمی ئۆساكای ژاپۆنی پله‌ی چواره‌می گرتووه‌، كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نازناوی تێنسی ژاپۆنی برده‌وه‌.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە