رووداو دیجیتاڵ
یانەی پلاتێنس، گەیشتە یاریی کۆتایی قۆناخی دووەمی جامی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین دوای بردنەوەی یاریی پێشکۆتایی لە یانەی گۆدۆی کروز.
پلاتێنس دوای یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ گۆدۆی کروز، بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، بە ئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر بە 5 گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە خولەکی هەژدەی یارییەکەدا پلاتێنس بە گۆڵێکی رۆناڵدۆ مارتینێز پێشکەوتنی بەدەستهێنا.
وەڵامی گۆدۆی کروز لە خولەکی بیست و نۆدا بوو، کە لە رێگەی سالۆمۆن رۆدریگێزەوە گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد.
لە کاتی لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا، رامیرۆ ماکانۆی گۆڵپارێزی پلاتێنس، توانی چوار لێدان بگەڕێنێتەوە و یارمەتی یانەکەی بدات بۆ بردنەوە بە 6 گۆڵ بەرامبەر بە 5 گۆڵ، کە فێدریکۆ راسموسن دوایین لێدانی بۆ گۆدۆی کروز لەدەستدا، دواتر یاریزانی پلاتێنس، رائول لۆزانۆ بە لێدانێکی بەهێز کۆتایی پێهێنا و بلیتی سەرکەوتنی بە پلاتێنس بەخشی.
پلاتێنس لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی براوەی یارییەکەی دیکەی قۆناخی پێشکۆتایی لە نێوان ریڤەر پلەیت و رۆزاریۆ سێنتڕاڵ دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ