ئاتالانتا بە داواکارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رازی نەبوو

22-07-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئاتالانتا
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی رەتیدەکاتەوە، دەستبەرداری دۆڤان زاپاتا، هێرشبەری یانەکەی ببێت، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکە پێشکێشیدەکات.

میدیای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بە گرنگییەوە کار بۆ گواستنەوەی زاپاتا دەکات، بۆ ئەوەش دەستەوارەیەکی بە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکێشی یانەی ئاتالانتا کردووە، بەڵام کارگێری یانەکە ئەو دەستەوارەیەی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرت دەڵێت، رۆخی بلانکۆس ئاتلێتیکۆ مەدرید واز لە یاریزانەکە ناهێنێت و دەستەوارەیەکی دیکە پێشکێشدەکات، بۆ ئەوەی تواناکانی هێرشبەرە 29 ساڵەکەی کۆڵۆمبیا بەدەستبهێنێت.



زاپاتا یەکێک لە دیارترین هێرشبەرەکانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی و ئاتالانتایە، لە هاوینی 2018 پەیوەندیی بە ریزەکانی ئاتالانتا کردووە، پێشتر بەخواستن لە سامپدۆریاوە روویکردبووە یانەکە، بەڵام لە هاوینی رابردوودا بەرامبەر 12 ملیۆن یۆرۆ، بەیەکجاریی گرێبەستی لەگەڵ ئاتالانتا کرد.

ئاتلێتیکۆ مەدرید دەیەوێت هێڵی پێشەوەی یانەکەی بەهێزبکات، لەکاتێکدا ئەگەری هەیە دەستبەرداری دیێگۆ کۆستای هێرشبەری ئیسپانی ببێت.

زاپاتا لەم وەرزەدا لەگەڵ ئاتالانتا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکردووە و لە سێریا ئەیدا خاوەنی 17 گۆڵە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە