رووداو دیجیتاڵ
جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی، باشترین یاریزانی لە مێژوودا دەستنیشانکرد، سەیربوو کاتێک ئەو راهێنەرە بەئەزموونە، نە مێسی و نە رۆناڵدۆی هاونیشتمانیی، بەباشترینی جیهان دەستنیشان نەکرد.
مۆرینیۆ قسەی بۆ ماڵپەری 'لایڤ سکۆر' کردووە، دووپاتیکردووەتەوە باشترین یاریزانی تۆپی پێ بەلای ئەوەوە، نە مێسییە نە رۆناڵدۆیە.
سپێشەڵ وەن دەڵێ، رۆناڵدۆی دیاردە، کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان، بارسێلۆنا، ریال مەدرید و میلان کردووە، باشترین یاریزانە کە بینیومە.
مۆرینیۆ دەڵێ، رۆناڵدۆ "باشترین یاریزان بوو من بەچاوی خۆم بینیومە".
ئەو زیاتر دەڵێ، ئەگەر پێکانە بەردەوامەکان نەبوونایە، کاروانی رۆناڵدۆ زۆر نایابتر دەبوو لەوەی کە پێشکێشی کرد.
راهێنەرەکەی پێشووی، پۆرتۆ، چێڵسی، ئینتەرمیلان و ریال مەدرید زیاتر دەڵێم "ئەو بەهرەیەی رۆناڵدۆ هەیبوو کاتێک تەمەنی 19 ساڵ بوو، شتێکی باوەڕپێنەکراو بوو".
مۆ زیاتر گوتوویەتی، "رۆناڵدۆی دیاردە کاروانێکی دوورودرێژی نەبوو وەکئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مێسی هەیانە، بەڵام ئەو خاوەنی بەهرەیەکی ناوازەی باوەڕپێنەکراو بوو".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ