کرووس دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

22-02-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تۆنی کرووس، ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بڕیاریدا بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بەشداری لە یۆرۆی 2024 دەکات. 
 
دوای بردنەوەی مۆندیالی 2014، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رووی لە پاشەکشە کرد و لە مۆندیالی دواتردا کە ساڵی 2018 لە رووسیا بەڕێوەچوو، هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاوایی لە جامەکە کرد و نەیتوانی پارێزگاری لە نازناوەکە بکات, دواتریش لە یۆرۆی 2020 لە قۆناخی 16 کرانە دەرەوە.
 
دوای دەرکرانیان لەو جامەدا، کرووس بڕیاریدا بە یەکجاری واز لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی بهێنێت و چیدیکە یاری بۆ ئەڵمانیا نەکات، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22-2-2024، ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەو بڕیارەی پاشگەزبووەوە و بڕیاریدا بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی نیشتیمانی وڵاتەکەی و بەشداری لە یۆرۆی 2024ـدا بکات کە وڵاتەکەی میوانداری دەکات، لەو بارەیەوە تۆنی دەڵێت "من باوەڕم وایە تیپەکەمان دەتوانێت لە یۆرۆدا کاری ناوازە ئەنجامبدات."
 
کرووس لەگەڵ ئەڵمانیا 106 یاری ئەنجامداوە، 17 گۆڵی تۆمارکردووە و 19 گۆڵی درووستکردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا توانی جامی جیهانی 2014 بەدەستبهێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە