نەسڕ ئەستێرەیەکی دیکە دەکاتە هاوڕێی رۆناڵدۆ

21-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی نەسڕ خولی سعودیە رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گواستنەوەی ئەستێرە گەورەکانی خولەکانی ئەوروپا، لەلایەن یانەکانی سعودیەوە بەردەوامە، هەردوو یانەی نەسڕ و ئەهلی دوو یاریزان لە یانەی چێڵسییەوە دەبەنە ریزەکانیان.
 
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەڤانی بەنێوبانگی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان دەڵێت "یانەی نەسڕ بەشێوەی زارەکی لەگەڵ حەکیم زیاش گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکە و رێککەوتن لەسەر مەرجە تاکەکەسییەکان کراوە."
 
گرێبەستی حەکیم زیاش لەگەڵ یانەی نەسڕ تاوەکو هاوینی 2026 دەبێت، ئەگەر هەموو کارەکانی گواستنەوەی تەواو بکرێن.
 
هەندێک وردەکاری ماون، یانە سعودییەکە دەیەوێت لەگەڵ یانەی چێڵسی تەواویان بکات بۆ ئەوەی زیاش بەفەرمی ببێتە یاریزانی یانەکە و لە وەرزی داهاتوودا هاوڕێیەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات.

 
لەلایەکی دیکەوە یانەی ئەهلی، کە ئەم وەرزە گەڕایەوە بۆ خولی رۆشنی سعودیە، هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی ئیدوارد مێندی، گۆڵپارێزی سەنیگالی و یانەی چێڵسی چڕکردووەتەوە و نزیکە لە تەواوکردنی کارەکانی گواستنەوەی.
 
گرێبەستی مێندی لەگەڵ یانە سعودییەکە بۆ سێ وەرز دەبێت، یانەکە خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی وادەی ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان بۆ گۆڵپارێزەکە رێکبخات و بەفەرمی واژۆ لەسەر گرێبەستی نێوان هەردوولادا بکرێت.




 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە