ڤیدیۆ: شێرکۆ کەریم سەرکردایەتی هەولێری کرد بۆ بردنەوە لە دیالە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
شێرکۆ کەریم
شێرکۆ کەریم
نیشانەکردن یانەی هەولێر یانەی دیالە شێرکۆ کەریم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شێرکۆ کەریم، ئەستێرە و کاپتنی یانەی هەولێر، سەرکردایەتی یانەی پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بردنەوەی یەکەم یاریی خۆی لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
 
لە یەکەم گەڕی وەرزی 2024-2025ـی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی هەولێر لەسەر یاریگەی فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی دیالەی کرد و 2-1 لێیبردەوە، کە هەردوو گۆڵی یانەی هەولێر لەلایەن شێرکۆ کەریمەوە تۆمارکران.
 
لە خولەکی 8 تیپی میوان، هاندەرانی هەولێریان شۆک کرد، کاتێک لە رێگەی بێنجامین ئۆکرۆنکۆوە گۆڵی پێشکەوتنیان لە تۆڕی یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد.
 
 
دوای ئەو گۆڵە کوڕانی سەمیر بابۆ گوشاریان خستە سەر تیپی میوان بەمەبەستی تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانبوون، و شێرکۆ کەریم لە خولەکی 26 بە لێدانێکی مووشەکئاسا تۆڕی یانەی دیالەی هەژاند و ئەنجامەکەی بۆ هەولێر یەکسانکردەوە.
 
لە نیوەی دووەمدا یاریزانانی هەولێر سووربوون لەسەر تۆمارکردنی گۆڵی دووەم، بەڵام ئەوەیان بۆ نەهاتەدی تاوەکو خولەکی 83 کە ئەمجارەش شێرکۆی کاپتن توانی هەڵەیەکی بەرگریکارانی دیالە بقۆزێتەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بە یانەی هەولێر بەخشی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە