لیڤەرپوول و چەند یانەیەک رکابەری لەسەر ئەستێرەیەکی ئینتەرمیلان دەکەن

دوێنێ کاژێر 04:43
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیڤەرپوول
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، چاوی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی سێری ئایە و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بیباتە یانەکەی.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیتاڵیا و بەتایبەتیش رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، مارکۆس تۆرام، ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی ئینتەرمیلان لە پلانەکانی چەند یانەیەکدایە، لەپێش هەمووشیانەوە یانەی لیڤەرپوول
 
سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پێشتر یۆرگن کڵۆپ گرنگی بە تواناکانی ئەو یاریزانە دەدا و ئێستاش ئارنێ سڵۆت دەیەوێت هێرشبەرە فەرەنسییەکە بباتە پرێمەرلیگ.
 
جگە لە لیڤەرپوول، یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بە گرنگییەوە دەڕوانێتە تواناکانی ئەو یاریزانە و دەیەوێت بە گواستنەوەی هێڵی پێشەوەی یانەکەی بەهێز بکات.
 
تۆرام متمانەی بە پڕۆژەی یانەی ئینتەرمیلان هەیە و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت و نرخەکەی 65 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 85 ملیۆن یۆرۆیە و هەر یانەیەک بەر لە تەواوبوونی گرێبەستەکەی دەیەوێت ئەو یاریزانە بکڕێت پێویستە ئەو بڕەپارەیە بداتە یانە ئیتاڵییەکە.
 
مارکۆس تۆرامی فەرەنسی، تەمەنی 27 ساڵە، لەم وەرزەدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا لە 15 یارییدا 8 گۆڵی تۆمارکردووە و 5 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە