ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ سەرکەوتنێکی دیکەی بە نەسڕ بەخشی

19-10-2024
ئیحسان تاهیر
یانەی نەسڕ
یانەی نەسڕ
نیشانەکردن یانەی نەسڕ یانەی شەباب کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی دراماتیکدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرکردایەتی یانەی نەسڕی کرد بۆ بردنەوەیەکی نوێ لە خولی رۆشنی سعودیدا.
 
لە گەڕی حەوتەمی خولەکەدا، نەسڕ بووە میوانی شەباب و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێیبردەوە.
 
لە خولەکی شەست و هەشتدا، ئێمریک لاپۆرتی بەرگریکاری ئیسپانیی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد.
 
خولەکێک پێش تەواوبوونی کاتی ئاسایی، یانەی شەباب لە رێگەی عەلی سدیق ئەلحەسەنەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی شەشەمی کاتی وەستانی یارییەکەدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی گۆڵی دووەمی نەسڕی بە لێدانی سزا تۆمارکرد.
 
دوای پێنج خولەک ناوبژیوان محەممەد سیماکان بەرگریکاری یانەی نەسڕ بە کارتی سوور دەرکرد و لێدانێکی سزای بۆ یانەی شەباب بەخشی، بەڵام عەبدولڕەزاق حەمدەڵڵای هێرشبەری مەغریبی سەرکەوتوو نەبوو لە جێبەجێکردنی، و نەسڕ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
بەم سەرکەوتنە، یانەی نەسڕ بووە خاوەنی 17 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لەدوای هیلالی پێشەنگەوە، کە خاوەنی 21 خاڵە. لەکاتێکدا شەباب 12 خاڵی هەیە و پلەی چوارەمی گرتووە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە خاوەنی 907 گۆڵ لە کاروانی وەرزسیی خۆیدا، کە ئامانجیەتی بگاتە 1000 گۆڵ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە