رووداو دیجیتاڵ
بە بەشداری بڵند حەسەن و هەڵۆ فایەق، کە دوو یاریزانی کوردن، هەڵبژاردەی ئۆڵیمپیی عێراق گەیشتە یاریی کۆتایی جامی رۆژئاوای ئاسیا بۆ خوار تەمەن 23 ساڵان.
دوای ئەوەی لە دوایین یاریی خۆیدا لە قۆناخی پێش کۆتایی جامەکەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی عومان بووەوە، توانی یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لێبباتەوە، عێراقی گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
ئەمە سێیەم یاریی عێراق بوو لە جامی رۆژئاوای ئاسیا دوای ئەوەی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا لەگەڵ ئوردن یەکسان بوو، لە ئیماراتیشی بردەوە.
تاکە گۆڵەکەی عێراق لەلایەن بەرگریکارانی هەڵبژاردەی عومانەوە بە هەڵە لەخۆیان تۆمارکرا.
لەم یارییەدا بڵند ئازاد لە سەرەتاوە بەشداری کرد، بەڵام هەڵۆ فایەق لەسەر کورسیی یەدەگ بوو، بەشداری لە یارییەکەدا نەکرد.
بڕیارە رۆژی 20-6 کە دەکاتە سبەی لەسەر یاریگەی مەدینە لە شاری بەغدا هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی کۆتایی جامی رۆژئاوای ئاسیا بۆ ژێر تەمەن 23 ساڵان رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران ببێتە، ئەمە یەکێك دەبێت لە یارییە بەهێز و دێربییە سەرنجڕاکێشەکانی ناوچەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ