دایکی راشفۆرد هۆکاری دابەزینی ئاستی کوڕەکەی ئاشکرادەکات

19-03-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
مێلینا مەینارد، دایکی مارکۆس راشفۆردی یاریزانی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد، هۆکاری دابەزینی ئاستی کوڕەکەی ئاشکرادەکات. 
 
وەرزی رابردوو، راشفۆرد ئاستێکی ناوازەی پێشكێشکرد و بۆ یەکەمین جار لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا توانی لە وەرزێکدا 30 گۆڵ تۆماربکات، بەڵام لەم وەرزەدا ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و تاوەکو ئێستا تەنیا هەشت گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش وایکردووە لەلایەن بەشێکی هاندەرانی مانچێستەر یونایتدەوە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر ببێتەوە.
 
دایکی راشفۆرد لە لێدوانیدا باس لەو ئاستەنگیانە دەکات کە کوڕەکەی لەم وەرزەدا تووشی بووە و بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی، ئەو دەڵێت "مارکۆس یونایتدی خۆشدەوێت، ئەو وەرزی رابردوو ئاستێکی باوەڕپێنەکراوی پێشكێشکرد و توانی 30 گۆڵ و 11 ئاسیست بکات، بەڵام دواتر نەیسنی ئامۆزای کۆچی دوایی کرد، کە کەسێکی زۆر گرنگبوو لە ژیانی مارکۆسدا، ئەوەش لەدوای ئەوە دێت کە ساڵی رابردوو هاوڕێیەکی نزیکی خێزانەکەمان بەهەمانشێوە لە ژیاندا نەما، ئەوەش زۆرە بۆ ئەوەی کەسێک لەو تەمەنە کەمەدا بتوانێت بەسەریدا زاڵبێت."
 
مێلینا دواتر باس لەوە دەکات کە راشفۆرد پێویستە ئاگاداری کەسانی دەوروبەری بێت و دەڵێت "مارکۆسیش مرۆڤە و وەک هەر کەسێکی دیکە بە کاتی خۆش و ناخۆشدا تێپەڕدەبێت. ئەو پێویستە ئاگاداری دەوروبەرەکەی بێت، هەندێک جار کەسە نزیکەکانت گورگن لە پێستی مەڕدا خۆیان حەشارداوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە