یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ لەژێر چاودێرییەکی ئەمنی توونددا دەکرێت

18-05-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یۆرۆپالیگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو یاریی کۆتاتی یۆرۆپالیگ بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانەی گلاسکۆ رانجەرزی سکۆتلاندی و ئینتراخت فرانفکۆرتی ئەڵمانی لەنێو چاودێرییەکی چڕدا لە یاریگەی رامۆن سانچێز پیز خوان لە ئیسپانیا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
یاریی نێوان هەردوو یانەی گلاسکۆ رانجەرزی سکۆتلاندی و ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی، لە کۆتایی یۆرۆپالیگدا لەژێر چاودێرییەکی ئەمنی توونددا بەڕێوەدەچێت.
 
یارییەکە لە یاریگەی رامۆن سانچێز پیز خوان، لە شاری سێڤییای ئیسپانیا دەکرێت، هەزارا پۆلیس بۆ چاودێریکردنی یاریگە و هاندەرانی هەردوو یانە دانراون، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 100 هەزار هاندەری هەردوو یانە چوونەتە ئیسپانیا، بەڵام تەنیا رێگە بە 40 هەزار هاندەر دەدرێت بچنە نێو یاریگە کە هەریەکەیان 20 هەزار هاندەریان دەبێت.
 
پۆلیسی ئیسپانیا هۆشداری دەدات و دەڵێت 150 هەزار هاندەری هەردوو یانە چوونەتە ئەو شارە، خەڵکێکی زۆر هەن زۆر دەخۆنەوە و بلیتی یارییەکەشیان نییە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی گرژی و نانەوەی پشێوی گەورە.
 
خوان کارلۆس کاسترۆ، ئەفسەرێکی پۆلیسی شارەکەیە و دەڵێت " هەموو رێکارێک دەگرینەبەر و ئامادەکاری زۆرمان کردووە بۆ ئەوەی هیچ روونەدات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە کێشە دروست نابێت، بەڵام دڵنیایی دەدەین کە یاریی کۆتایی بەبێ کێشە تەواو دەبێت."
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان 100 هەزار هاندەری رانجەرز و 50 هەزار هاندەری ئینتراخت بۆ یارییەکە لە ئیسپانیان و دەیانەوێت پاڵپشتی یانەکانیان بکەن بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە.
 
رانجەرز لە دوای ساڵی 2008ـەوە یەکەمجارە دەگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی لەکاتێکدا ئەو ساڵە لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر زێنیت دۆڕا و لە یارییەکەدا گرژی و ئاڵۆزی زۆر دروستبوو، یانەکە لەکاتێکدا رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە دەکات 50 ساڵە هیچ نازناوێکی ئەوروپی نەبردووەتەوە.
 
یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتیش ئەمە 42 ساڵە نازناوێکی ئەوروپی نەبردووەتەوە، کە لە 1980 بووە پاڵەوانی جامی یەکێتیی ئەوروپا.
 
پۆلیسی ئیسپانیا بۆ ئەم یارییە 3100 پۆلیسی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی رێگە لە هەر گرژییەک بگرن، لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە.
 
ئەو ناوچانەی بۆ هاندەرانی هەردوولاش دانراوە لە شارەکەدا، پێویستە 5.5 کیلۆمەتر لە یەکدییەوە دووربێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە