بۆندسلیگا ده‌ستیپێكرده‌وه‌.. لایپزیگ ده‌یه‌وێ شكستی مونشنگلادباخ بقۆزێته‌وه‌

18-01-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لایپزیگ بۆندسلیگا
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

دوای نزیكه‌ی 4 هه‌فته‌ وه‌ستان، دوێنێ بۆندسلیگا ده‌ستیپێكرده‌وه‌و ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕی 18ی خوله‌كه‌دا 6 یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ گرنگترینیان یاری لایپزیگی پێشه‌نگ و یونیۆن به‌رلینه‌.

یاری كردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ دوێنی له‌ نێوان شاڵكێ و بۆرووسیا موینشنگلادباخ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ئه‌مه‌ی دوایی به‌ بردنه‌وه‌ ده‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌ 2 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌ شاڵكێ دۆڕاو ده‌رفه‌تێكی زێڕینی بۆ لایپزیگی پێشه‌نگ ره‌خساند كه‌ 5 خاڵ له‌ ركابه‌ركه‌ی دوروبكه‌وێته‌وه‌.

گرنگترین یاری ئه‌مشه‌و كاژێر 20:30 له‌سه‌ر یاریگه‌ی لایپزیگ ده‌بێت، كاتێك میوانداری یونیۆن به‌رلین ده‌كات. لایپزیگ خاوه‌نی 37 خاڵه‌ و به‌ بردنه‌وه‌ خاڵه‌كانی ده‌كاته‌ 40 خاڵ و مونشنگلادباخی دووه‌م 35 خاڵی هه‌یه‌.

به‌ر له‌و یارییه‌ 5 یاری دیكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ دیارترینیان یاری بۆرووسیا دۆرتمۆند و ئۆگسبۆرگ ده‌بێت له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

كۆڵن ـ ڤۆلفسبۆرگ 17:30
ماینز ـ فرایبۆرگ 17:30
هۆفێنهایم ـ فرانكفۆرت 17:30
ئۆگسبۆرگ ـ بۆرووسیا دۆرتمۆند 17:30
فۆرتونا دوسێلدۆرف ـ ڤێردێربرێمه‌ن 17:30
لایپزیگ ـ یونیۆن به‌رلین 20:30

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە