رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوە رۆژنامەڤانییە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە شوێنی یاریکردنی یەکێک لە یاریزانەکانی بکات، بۆ بەدەستهێنانەوەی هاوسەنگی لە تیپەکەدا.
ریال مەدرید لە دوو هەفتەی رابردوودا رووبەڕووی کێشەی زۆر و رەخنەی زۆر بووەوە، پاشئەوەی لە کلاسیکۆدا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕا و پاشان بە میلان دۆڕا 3 1 لە چامپیۆنزلیگ.
ریال مەدرید ئێوارەی ئەمڕۆ رووبەڕووی ئۆسەسۆنا دەبێتەوە و یارییەکە بەتاقیکردنەوەی راستەقینە بۆ تیپەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی دادەنرێت، پاش ئەنجامە خراپەکانی ماوەی رابردوو.
رۆژنامەی 'مارکا' ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی بڕیاریداوە فێرلان مێندی، بەرگریکەری باڵی چەپی یانەکە، لە شوێنێکی نوێ یاریی پێ بکات.
رۆژنامەکە دەڵێ، پێشبینیکراوە لە یارییەکەی ئەمڕۆی ریال مەدرید بەرامبەر ئۆسەسۆنا، فێرلان مێندی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بێت.
ریال مەدرید لە رووی ئەنجامەکانەوە لە دۆخێکی خراپدایە، 24 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگایە، یارییەکی دواخراوی هەیە بەرامبەر ڤالێنسیا، بەڵام کۆی نۆ خاڵ لە بارسای پێشەنگی ریزبەندییەکەوە دوورە.
رۆژنامەکە دەڵێ، شوێنە نوێیەکەی یارییکردنی مێندی، یاریزانی چەقە، شوێنی یارییکردنی ئۆریلیێن چوامینی کە بەهۆی پێکانەوە لانیکەم مانگێک لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.
بەپێی ئەوەی رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، لە یەکێک لە یەکە مەشقییەکانی ریال مەدرید، مێندی لە شوێنی یارییکردنی چەق یارییکردووە و شێوازی دەرکەوتنی ئەو یاریزانە، بەدڵی کارلۆ ئەنچیلۆتی بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ