ڤیدیۆ؛ شارلۆت هۆرنێتس خراپترین شکستی تۆمارکرد

17-12-2023
ئاسوودە پێشەوا
شارلۆت هۆرنێتس و فیلادێلفیا سێڤنتی سیکسەرز
شارلۆت هۆرنێتس و فیلادێلفیا سێڤنتی سیکسەرز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە خولی باسکەی ئەمریکادا، یانەی شارلۆت هۆرنێتس تووشی خراپترین شکستبوو لە مێژووی خۆیدا کاتێك میوانداری فیلادێلفیا سێڤنتی سیکسەرزی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 135-82 پێدۆڕاند. 
 
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە سیکسەرز باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکەدا سەپاند و توانی نیوەی یەکەم بە ئەنجامی 73-44 لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.
 
ئاستە خراپەکەی هۆرنێتس درێژەی کێشا، لە نیوەی دووەمدا سیکسەرز جیاوازییەکەی زیاتر کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 135-82 لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.
 
ئەم شکستە بە جیاوازی 53 خاڵ، ریکۆردی خراپترین دۆڕانی هۆرتنێتسی لە مێژوودا شکاند کاتێك لە رۆژی 10ـی مانگی 1ـی ساڵی 2000 بە جیاوازی 50 خاڵ و بە ئەنجامی 137-87 بە یانەی میلواکی بەکس دۆڕابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە