یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی دێتە عێراق

17-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی ڤالێنسیا تۆپی پێی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی بەفەرمی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە بانگهێشتکرا، بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.
 
یونس مەحموود، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا لەبارەی هاوئاهەنگیی نێوان عێراق و ئیسپانیا لە رووی وەرزشییەوە کرا، یانەی ڤالێنسیا درێسی یانەکەی پێشکێشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کرد و یونس مەحموودیش، بەناوی فیدراسیۆنەکەوە قەڵخانێکی رێزلێنانی دایە یانە ئیسپانییەکە.
 
کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا لە یاریگەی مێستایا ئەنجامدرا، بەر لەوەی یاریی دۆستانەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و کۆڵۆمبیا بەڕێوەبچێت و یونس مەحموود بەناوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە داوای لە یانەی ڤالێنسیا کرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکەن و یانەکەش پێشوازیی لەو هەنگاوەی عێراق کرد و رێککەوتن لەنێوان هەردوولادا کرا.
 
هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق ماوەی چەند رۆژێکە لە ئیسپانیایە، شەوی هەینی لە یارییەکی دۆستانەدا لە یاریگەی مێستایا بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا یارییکرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە