رووداو دیجیتاڵ
لە کۆنگری رۆژنامەڤانیدا، رۆژنامەڤانێک لەبارەی ئەگەری رۆیشتنی محەممەد سەڵاحەوە پرسیار لە یۆرگن کلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوول دەکات، ئەویش بێزار دەبێت و بە نادڵی وەڵامی دەداتەوە.
ئەمە گفتووگۆی نێوان رۆژنامەڤانەکە و یۆرگن کلۆپە:
رۆژنامەڤان: ئێستا ئاسوودەی کە دەرگای مێرکاتۆ داخراوە، چونکە ئیدی خەڵک واز لە باسکردنی داهاتووی محەممەد سەڵاح دەهێنن؟
كلۆپ: بەڵام هێشتا تۆ ئەوە دەکەیت؟ ئەوە سەرنجڕاکێشە
رۆژنامەڤان: بەڵام ئایا ترسێک هەیە کە دووبارە ببێتەوە؟
كلۆپ: گاڵتەم پێ دەکەیت؟ دوای هەفتەیەک لە کۆتاییهاتنی مێرکاتۆ، پرسیارم لەبارەی گواستنەوەی مانگی یەکەوە لێدەکەیت؟
رۆژنامەڤان: پێدەچێت دەستەوارەکە لە مانگی یەکدا پێشکێش بکرێت؟
كلۆپ: بەڵێ، دیارە ناتوانیت چاوەڕێی مانگی یەک بکەیت بۆ ئەوەی ئەم پرسیارانە بکەیت. بۆیە، دەبینین تا ئەو کاتە چی روودەدات. من ئێستا بەهیچ شێوەیەک نیگەران نیم. و بیرم لەوە نەکردووەتەوە تاوەکو تۆ ئەو برینەت کردەوە، بۆیە، نەخێر من نیگەران نیم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ