کچە هاوڕێی ئەلفۆنسۆ رووبەڕووی رەگەزپەرستی بووەوە

13-12-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن هیتیما ئەلفۆنسۆ
A+ A-

رووداو دیجیتال

ئەم خانمە جۆردێن هیتیمایە، یاریزانی تیپی خانمانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و کچە هاوڕێی ئەلفۆنسۆ دێڤێزی یاریزانی کەنەدی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییە.

هیتیما کاتێک وێنەیەکی خۆی و ئەلفۆنسۆی لە ئینیستاگرام بڵاوکردەوە، رووبەڕووی رەگەزپەرستی بوونەوە و خەڵکێکی زۆر گاڵتەیان پێکردبوو، هەندێک بۆ هیتیمایان نووسیبوو "چۆن دەبیتە دۆستی ئەو کوڕە رەشە".

هیتیما لە وەڵامیاندا نووسیوە "جیهان هەرگیز خۆشی بەخۆیەوە نابینێت، تاوەکو بەو شێوەیە جیاوازی بخەینە نێوان مرۆڤەکان، بۆچی دەبێت رەنگی مرۆڤەکان بڕیاربدات؟ ئەی هەموومان مرۆڤ نین؟".


ئەلفۆنسۆ دێڤێزیش لەو بارەیەوە کۆمێنتێکی بۆ پۆستەکەی هیتیما نووسیبوو، کە تەنیا وشەی "بێزلێبوونەوە"ـی دانابوو.

ئەم رەگەزپەرستییە جیرۆم بواتینگی یاریزانی یانەی بایرن میونشن و هاوڕێی ئەلفۆنسۆشی زۆر بێزارکردووە، بۆیە ئەو یاریزانەش هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو رووداوە راگەیاند، کە لە تویتێکدا نووسیویەتی "بێتاقەتم و بێزم لەو کۆمێنتانە دەبێتەوە کە لەژێر وێنەی ئەلفۆنسۆ و هیتیمادا دەبینم".

بواتینگ هەروەها نووسیویەتی "هیچ وشەیەک نییە گوزارشت لەوە بکات کە روویداوە، بەڵام نابێت گوێ لەو کەسانە بگرین کە ناخیان پڕە لە رق و کینە، نابێت رێگەیان پێبدەین ئەو کۆمێنتە رەگەزپەرستانە بنووسن".



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە