پەیامێکی کاریگەر لە رۆناڵدۆوە بۆ جیهان

12-12-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی، لەگەڵ ئەوەی دوای دوو مانگی دیکە تەمەنی دەبێتە 39 ساڵ، بەڵام لەسەر شکاندنی ریکۆرد و نووسینەوەی مێژوو بەردەوامە.
 
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە شەوی دووشەممە لە جامی شای سعودیەدا، گۆڵێکی بەرامبەر یانەی شەباب تۆمارکرد و سەرکردایەتیی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە و گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی جامەکە، لەوەش گرنگتر ئەو مێژووییە نوێیە بوو کە رۆناڵدۆ تۆماریکرد.
 
کریس بەو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی لە ساڵی 2023 گەیاندە 50 گۆڵ و هاوشانی ئێرلینگ هالاند زۆرترین گۆڵیان لەم ساڵەدا تۆمارکردووە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەمە جاری هەشتەمە لە ساڵێکدا 50 گۆڵ یان زیاتر تۆمار دەکات، ئەمەش مێژووییەکی نوێیە بۆ ئەستێرەکەی مادێرا.
 
رۆناڵدۆ لە ساڵی 2023 لە 56 یارییدا دەرکەوتووە، بەشداریی لە 64 گۆڵدا کردووە، کە ئەمەش بۆ یاریزانێک کە تەمەنی 38 ساڵە رێژەیەکی زۆر بەرزە.
 
کاپتنەکەی پۆرتوگال لەبارەی گەیشتنی بە 50 گۆڵ دەڵێت "دڵخۆشم بە گەیشتن بە تۆمارکردنی 50 گۆڵ لە 2023، هێشتا هەل ماوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر لەم ساڵەدا."
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئینستاگرام پەیامێکی بۆ جیهان نارد و نووسیوویەتی "کاتێک تەمەنم 15 ساڵبوو و لەگەڵ هاوڕێکانم دەچووم بۆ راهێنان، زۆربەباشی ئەو ساتەم لەبیرە و پێمدەگوتن رۆژێک دەبمە باشترین یاریزانی جیهان."
 
جگە لەوەش دۆن نووسیوویەتی "من باشترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێم."




 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە