رووداو دیجیتاڵ
ڤیتۆر رۆکی بەرازیلی، ئەستێرەی یانەی ریال بێتیسی ئیسپانی کە بەخواستن لە یانەی بارسێلۆنا بۆ تیپەکە وەرگیراوە، لە یاریگادا نموونەی باڵای خۆی ئاشکراکرد، بۆچوونێک کە لەوانەیە ببێتە شۆکێک بۆ هاندەرانی بلاوگرانا.
رۆکی تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بەخواستن لەگەڵ بێتس یاری دەکات، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2031 درێژ دەبێتەوە.
بارسێلۆنا لە مانگی یەکی ساڵی رابردوودا، ڤیتۆر رۆکی بردووەتە ریزەکانی، هەرچەندە پلانی بنەڕەتی ئەوەبوو کە تاوەکو مانگی حوزەیرانی رابردوو لەگەڵ تیپە بەرازیلییەکەی ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ بەردەوام بێت، بەڵام کارگێڕیی بارسا بڕیاریدا وادەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە پێشبخات بەهۆی ئەو پێکانەی کە گاڤی لە ماوەی مانگی 11ـی 2023 بەهۆی پچڕانی بەستەرە خاچدارەکەیەوە تووشی بوو.
رۆکێ لە بارسێلۆنا بەسەرکردایەتی چاڤی هێرناندێز قۆناخێکی سەختی بەسەربرد، لە کۆتاییدا بڕیاریدا بەخواستن بڕوات بۆ ئەوەی لەسەر کورسی یەدەگی تیپەکەدا نەمێنێتەوە، و یاریزانەکە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرچاوی لەگەڵ بێتیس پێشکەش کردووە.
ڤیتۆر رۆکی، لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەنووسی وەرزشیی دانیال سالادنا، لە رێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی "X" بڵاویکردەوە، دەڵێت "نموونەی باڵای من کریستیانۆ رۆناڵدۆیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها بەڕاستی حەزم لە نەیمارە بەهۆی شێوازی یاریکردنی و سیحری بەرازیلی و هەروەها کریستیانۆ".
رۆکی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا 16 یاری لەگەڵ بارسێلۆنا ئەنجامداوە، کە تیایاندا دوو گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام لەگەڵ ریال بێتیس 14 یاری ئەنجامداوە، و تیایاندا 5 گۆڵی تۆمارکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ