ڤیدیۆ؛ فاتی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بانگهێشتکرا

12-10-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئانسو فاتی
ئانسو فاتی
نیشانەکردن ئانسو فاتی
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئانسو فاتی، ئەستێرەی گەنجی یانەی بارسێلۆنا گەیشتە شوێنی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار 21 ساڵان، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکانی جامی جیهان.

دوای ئەوەی یاریزانەکە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار 21 ساڵان بانگهێشتکرا، یاریزانەکە لەلایەن یاریزانان و دەستەی راهێنەرانی لارۆخا پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، لەکاتێکدا دوای تەنیا 24 کاژێر لە رێگەدانی فیفا بۆ یارییکردن ئەو یاریزانە بۆ ئیسپانیا یاریزانەکە بانگهێشتکرا.

فاتی لە دایکبووی غینیای بیساوە، بەڵام باوکی لە پۆرتوگال لە دایکبووە، ئەو یاریزانەش لەنێوان پۆرتوگال و ئیسپانیا بڕیارییدا بۆ ئیسپانیا یاریی بکات.

فاتی تەنیا چەند یارییەکی کەمی بۆ بارسێلۆنا ئەنجامدا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یاریزانەکە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگ دەربکات و بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بانگهێشتبکرێت.

فاتی رۆژی پێنجشەممە، یەکەم یاریی بەدرێسی ئیسپانیا ئەنجامدەدات کاتێک لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆدا بۆ خوار 21 ساڵان، بەرامبەر مۆنتێنیگرۆ یارییدەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە