گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی لە بارسێلۆنا بەمەرج نوێدەکرێتەوە

12-09-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

داهاتووی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا روون نییە، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتاییدێت.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، بەندێک لە گرێبەستی هێرشبەرە پۆڵەندییەکەدا هەیە، دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2025 دەتوانێت گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژ بکاتەوە، بەڵام بە مەرجی دیاریکراو.
 
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، مەرجی سەرەکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی ئەوەیە، یاریزانەکە لەم وەرزەدا بەشداری لە 55٪ـی یارییەکانی یانەکەدا بکات.
 
کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا هەمان شت لەگەڵ ئینیگۆ مارتینێز دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2026، بەڵام بۆ ئەو دەبێت یاریزانەکە بەشداری لە 60٪ـی یارییەکاندا بکات.
 
بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا گفتوگۆکانی لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی دەستپێنەکردووە، چاوەڕێی ئەوە دەکات تاوەکو نیوەی ئەم وەرزە دەڕوات بۆ ئەوەی بزانێت سوود لە یاریزانەکە وەردەگرێت یان نا.
 
لیڤا لەم وەرزەدا 4 گۆڵی لە چوار یارییدا کردووە، بەشێوەیەکی گشتیش 99 یاریی بۆ بارسێلۆنا کردووە، 63 گۆڵ و 18 ئاسیستی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە