ڤیدیۆ؛ دیشام هێشتا وەک هەڵبژاردەیەکی گەورە سەیری ئەڵمانیا دەکات

12-09-2023
ئیحسان تاهیر
دیدی دیشام
دیدی دیشام
نیشانەکردن دیدی دیشام هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دیدی دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، سەرەخۆشی لە خێزانی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب دەکات. دووپات لەوەش دەکاتەوە کە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هێشتا تیپێکی بەهێزە.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی دیدی دیشامی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسایە، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاریی دۆستانەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا:
 
 
رێگەم بدەن پێش دەستپێکردن، سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو خێزانانە بکەم کە لە بوومەلەرزە ترسناکەکەی مەغریب ئازیزانیان لەدەستداوە.
 
پێم سەیر نییە پێش ئەوەی باسی تیپەکەم بکەن، پرسیار لەبارەی تیپێکی دیکە بکەن. سەبارەت بە بەرامبەرەکەمان، زۆر بەداخەوەم بۆ هانسی فلیک، ئەو کەسێکە کە من زۆر رێزی دەگرم. بەڵام وەک من و هەموو هاوکارانم، دەزانێت کە چی چاوەڕێی دەکات ئەگەر ئەنجامە باشەکان بەدەست نەهێنێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دەستکەوتانەی کە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مێژووی خۆیدا بەدەستیهێناون. 
 
بنمیچی چاوەڕوانییەکان زۆر بەرزە، گومانی تێدا نییە کە ئەنجامەکانی لە سێ پاڵەوانێتی رابردوودا نائومێدکەر بوون، ئەنجامەکانی ئەو تیپە کە لە دوایین سێ یارییدا بەدەستیهێنان، دۆخەکە باشتر ناکات. بەڵام نابێت ئەوە وامانلێبکات گومان لە بەهێزی ئەم تیپە بکەین، بەتایبەتی لێهاتوویی تاکەکەسی یاریزانەکانی، کە بە دڵنیاییەوە هەر یەکێکیان هەموو تواناکانی دەخاتە گەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە