ڤیدیۆ؛ رەگەزپەرستی سەری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرای خوارد

11-11-2020
ئیحسان تاهیر
AP
AP
نیشانەکردن گریگ کلارک سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا
A+ A-

رووداو دیجیتال

گریگ کلارکی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، دەستیلەکارکێشایەوە، دوای ئەوەی بەوە تۆماتبارکرا کە لەبەردەم پەرلەماندا وشەی رەگەزپەرستانەی بەکارهێناوە.

کلارک کە جێگری سەرۆکی فیفاشە، چەند کاژێرێک بەر لە لەدەستلەکارکێشانەوەی داوای لێبوردنی کرد بۆ ئەو وشانای لە بەردەم پەرلەماندا بەکاریهێنان و یاریزانە رەشپێستەکانی بە یاریزانە پێست رەنگاوڕەنگەکان ناوبرد، بەڵام ئەو پەشیمانبوونەوەی خۆی رانەگەیاند بۆ ئەو قسانەی کە هەر لەو دانیشتنەدا گوتبووی "بۆ خەڵکی باشووری ئاسیا پیشەی دیکەی جیاجیا هەیە کە لەجیاتی تۆپی پێ بایەخیان پێبدەن".

کلارک لەلایەن پەرلەمانەوە بانگهێشکرابوو بۆ ئەوەی قسە لەسەر کێشەکانی رەگەزپەرستی لە یاریگەکانی ئینگلتەرادا بکات، بەڵام ئەو یاریزانە رەشپێستەکانی بە خاون پێستە رەنگاوڕەنگەکان ناوبردن".

کلارک دواتر گوتی "داوای لێبوردن دەکەم، من ساڵانێک لە ئەمریکا ژیاوم، لەوێ فێریان کردووم زاراوەی "کەسە رەنگاوڕەنگەکان" بەکاربهێنم".

یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، پیتەر ماکۆرمیکی ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی یەکێتییەکەیان لەجیاتی کلارک دەبێتە سەرۆکی کاتیی یەکێتییەکە، تاوەکو دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ کلارک.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە