داواکاری بۆ ئامادەبوونی هاندەران لە یاریی پیرو و بەرازیل رەتکرایەوە

11-10-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پیرو بەرازیل
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی پیرو رەتیکردەوە، رێگە بە ئامادەبوونی هاندەران بدات، لە یاریی هەڵبژاردەی پیرو و بەرازیل، لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022.

والتەر مارتۆس، سەرۆکوەزیرانی پیرو دووپاتیکردەوە، بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی داواکارییەکیان پێشکێشکردووە، بۆ ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر بەرازیل رێگە بە ئامادەبوونی هاندەران بدرێت لە یاریگەدا، سەرەڕای ئەوەی کە تاوەکو ئێستا 843 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و 33 هەزار کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکوەزیران لەلێدوانێکدا داواکاریی بۆ ئامادەبوونی 5 هەزار هاندەر لەو یارییەدا رەتکردەوە و گوتی، دوای ئەوەی راوێژی بە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی تەندروستی وڵاتەکە گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی کە ئەو داواکارییە رەتبکەنەوە.

بەرەبەیانی رۆژی 14ـی ئەم مانگە، لە دووەم یارییاندا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی پیرو میوانداریی بەرازیل دەکات.

لە یاریی یەکەمیدا پیرو بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەک لەگەڵ پاراگوای یەکسانبوو، بەرازیل بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر، سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە