ئاشکرابوو؛ بۆچی بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ نیکۆ ویلیامز نەکرد؟

11-09-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن نیکۆ ویلیامز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا، هۆکاری کشانەوەیان لە گرێبەستکردن لەگەڵ نیکۆ ویلیامز، ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیک بیلباو ئاشکرا دەکات.
 
دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا بە کەناڵی یانەکەی گوت "ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ نیکۆ ویلیامز نەکرد، چونکە رافینیا، فێران تۆرێس، ئانسۆ فاتی، لامین یامال، فێرمین لۆپێز و دانی ئۆلمۆمان هەیە."
 
بەڕێوەبەری یانەکە دەڵێت "ئێمە روون بووین، بۆ هێنانی یاریزانێک کە لە ئاستێکی زۆربەرزدا بێت، بەڵام گرێبەستکردنمان لەگەڵ ئۆلمۆ بژاردەی زیاتری پێداین، چونکە ئەو یاریزانێکە دەتوانێت لە باڵیش یاری بکات."
 
دیکۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "ئێمە قسەمان لەگەڵ یانەکە و یاریزانەکە نەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا گواستنەوەی یاریزانێکی باڵ بژاردەی یەکەمی ئێمە بوو."
 
بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا زیاتر قسەیکرد و گوتی "لە هەفتەی کۆتایی گواستنەوەی یاریزاناندا ئێمە چاوەڕێی پێکانی بێرنال نەبووین، ئەو یاریزانێکی لاوە و ئەوە بۆ ئێمە یەکێک بوو لە رۆژە زۆر قورسەکان، نامەوێت یاریزانێک لەو تەمەنەدا ئەو ئازارە بچێژێت، سەرەڕای ئەوەی بەهێزەوە دەگەڕێتەوە، بەڵام رۆژێکی قورس بوو."
 
دیکۆ دووپاتیدەکاتەوە کە ئەوان کاردەکەن بۆ ئەوەی کاری گرنگ بۆ مێژووی یانەکە بکەن و هاوکاری یانەکە بکەنە لە بونیادنانەوەی، لەگەڵ چاڤی کارکردن بۆ بونیادنانەوە دەستیپێکرد و لالیگامان بردەوە، بەڵام راهێنەر گۆڕا و بیرۆکەکانیش گۆڕان، یاریزانانی لاماسیا و ئەوانەی دیکەش بەپەرۆشن بۆ بردنەوەی نازناوەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە