پەیامێک بۆ جیهان.. نا بۆ رەگەزپەرستی

10-12-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
پاریس سانجێرمان، باشاکشەهیر
پاریس سانجێرمان، باشاکشەهیر
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان باشاکشەهیر
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یاریزانانی هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و باشاکشەهیر، پەیامێکی گەورەیان لە دژی رەگەزپەرستی بۆ هەموو جیهان نارد، پێش دووبارەکردنەوەی یارییەکەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

یاریزانانی هەردوو یانە پێش دەستپێکردنی یارییەکە بەدرێسێکی تایبەتەوە راهێنانەکانیان ئەنجامدا کە لەسەری نووسرابوو نا بۆ رەگەزپەرستی، بەر لە دەستپێکردنی یارییەکەش یاریزانانی هەردوو یانە لە ناوەڕاستی یاریگە دانیشتن و دەستیان بەرزکردەوە، وەک ئاماژەیەک لە دژی رەگەزپەرستی.

رۆژی سێشەممە لە یاریی نێوان هەردوو یانە سێباستیان چۆلێتێسچۆ ناوبژیوانی رۆمانی و چوارەمی یارییەکە، بە پیێر وێبۆی گوت، پیاوی رەش، ئەمە بووە هۆکاری گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر و یارییەکە دواخرا و کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

شەوی رابردوو یارییەکە بە دەستەیەکی ناوبژیوانی نوێ دووبارەکرایەوە و پاریس بە 5-1 یارییەکەی بردەوە.

دوای یارییەکەی نێوانیان، ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی چووە لای پیێر وێبۆی یاریدەدەری راهێنەری یانەی باشاکشەهیر و وەک پاڵپشتییەک بۆ ئەو رەگەزپەرستییەی لە دژی بەکارهێنراوە درێسی ژمارە 9ـی یانەکەی بە ناوی خۆیەوە پێشکێشی وێبۆ کرد.

سێباستیان چۆلێتێسچۆ ناوبژیوانی رۆمانی، لە کاروانی کارکردنیدا وەک ناوبژیوان مێژوویەکی خراپی تۆمارکردووە و چەندین ئابڕووچوونی لەسەر ئاشکرابووە، پێشتر دووجار هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە