بەفەرمی دهۆک گەیشتە خولی نایابی عێراق

10-09-2022
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-
لە قۆناخی کۆتایی پلەی ئۆفی یانە نایابەکانی عێراق، یانەی دهۆک توانی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام بەسەر یانەی ئەمانەی بەغداد سەرکەوت.
 
دهۆک بەم سەرکەوتنە توانی بگات بە ریزی یانە بەشداربووەکانی وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق
 
لە دەستپێکی یارییەکە دهۆک بە پلانی هێرشبردن گوشاری بۆ سەر گۆڵی ئەمانەی بەغداد برد، بەرهەمەکەی دوای 15 خولەک چنییەوە، کاتێک پرێنس ئۆکۆپۆ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ دهۆک تۆمار بکات.

 

دهۆکییەکان بە ورەیەکی بەرزەوە لەپێناو سەرکەوتن تێدەکۆشان و سوودیان لە هەڵەکانی یاری رابردوو وەرگرت، هەربۆیە توانییان پارێزگاری لە پێشکەوتنەکەیان بکەن و هەمان سیناریۆی یاری پێشوویان دووبارە کردەوە کاتێک کەریم دلی گۆڵی دووەمی بۆ دهۆک لە خولەکی 81 تۆمار کرد.
 
ئەنجامی یارییەکە تاوەکو فیکەی کۆتایی ناوبژیوان بە 2-0 لەبەرژەوەندی دهۆک مایەوە، بەمەش دهۆک لە پلەی ئۆفی یانەکانی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق مسۆگەر کرد.
 
وەرزی داهاتوو چوار یانەی هەرێمی کوردستان بەشداری خولی نایابی عێراق دەکەن، یانەکان پێکهاتوون لە یانەی هەولێر، زاخۆ، نەورۆز و دهۆک.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە