رووداو – هه‌ولێر
له یاریی لووتكه‌ی گه‌ڕی 21ی بۆندسلیگای ئه‌ڵمانیا، هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و لایپزیگ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و بایرن میونشن له پێشه‌نگدا مایه‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا له میونشن كرا و به درێژایی هه‌ردوو گێم هیچ یه‌ك له‌و دوو تیپه نه‌یانتوانی گۆڵ تۆماربكه‌ن،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یارییه‌كه به‌هێز بوو، چونكه له نێوان هه‌ردوو تیپی یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندیدا بوو.
هاوكات راهێنه‌ری لایپزیگ زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ی كرد و وایكرد كه‌مترین هه‌لی گۆڵكردن بۆ یاریزانانی بایرن بڕه‌خسێت.
له‌دواییدا یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات و هه‌ر تیپه‌و خاڵێكی وه‌رگرت.
بایرن له پله‌ی یه‌كه‌مه به 43 خاڵ و لایپزیگیش له پله‌ی دووه‌مه به 42 خاڵ.
هاوكات یاریی نێوان بۆروسیا میونشنگلادباخ و كۆڵن دواخرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ