بارسێلۆنا شکستی بە ریال بێتیس هێنا

08-11-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن لالیگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا لە کامپ نۆو بە بردنەوەی بەسەر یانەی ریال بێتیس بەدەستهێنا.

لە خولەکی 22دا عوسمان دێمبێلی گۆڵی یەکەمی بۆ بارسا تۆمارکرد، لە خولەکی 33دا ئانتوان گریزمان لێدانێکی سزای بۆ بارسێلۆنا لەدەستدا، پێشکۆتاییهاتنی ئەم گێمەش ئانتۆنیۆ سانابریا ئەنجامەکەی بۆ ریال بێتیس یەکسانکردەوە.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 49دا ئانتوان گریزمان گۆڵێ دووەمی بۆ بلاوگرانا تۆمارکرد، لە خولەکی 62دا لیۆنێل مێسی بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی بارسێلۆنای تۆمارکرد، پێش ئەم گۆڵە عیسا ماندی لە ریال بێتیس بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، لە خولەکی 74دا لۆرێنزۆ مۆرن گۆڵی دووەمی بێتیسی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکەکانی 82 و 90دا لیۆنێل مێسی و پێدری گۆڵی چوارەم و پێنجەمی یانە کەتەلۆنییەکەیان تۆمارکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە