ڤیدیۆ؛ ئەگەری هەیە نەیمار بەرامبەر بۆلیڤیا یاریی نەکات

08-10-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نەیمار
نەیمار
نیشانەکردن نەیمار
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل، لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەدا هەستی بە ئازار کردووە و ئەگەری هەیە بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا یاریی نەکات.

لە مەشقەکانی سیلیساو کە رۆژی چوارشەممە لە پریسوپۆلیس بەڕێوەچوون، نەیمار بە ئازارەوە لە مەشقەکاندا دەرکەوت، بەو هۆیەوە راهێنانەکانی بەجێهێشت و لە یاریگە چووە دەرەوە.

هەرچەند بەرپرسانی تیمی پزیشکی هەوڵیاندا کێشەی نەیمار چارەسەربکەن، بۆ ئەوەی لە مەشقەکان بەردەوامبێت، بەڵام سوودی نەبوو.

لەو کاتەدا یاریزانەکە دەستی بە پشتییەوە گرتووە، لە رووخساریدا دەردەکەوێت کە ئازارێکی زۆری هەیە.

تیمی پزیشکی هەڵبژاردەی بەرازیل دەڵێت، 24 کاژێری داهاتوو دەردەخات کە ئەو یاریزانە پێکانەکەی چ جۆرێکە و ئەگەری دوورکەوتنەوەی چەند دەبێت.

هەڵبژاردەی بەرازیل بەرەبەیانی رۆژی شەممە، لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022 بەرامبەر بۆلیڤیا یارییدەکات، دوای چوار رۆژیش لەو یارییە دەبێتە میوانی پیرو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە