رووداو دیجیتال
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی نزیکە لە هاوێشتنی هەنگاوێکی گرنگ لە ژیانیدا.
بەپێی ئەو سەرچاوانە، رۆناڵدۆ دەیەوێت بەمنزیکانە هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگزی دۆستی بکات.
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەر لە چەند هەفتەیەک رۆناڵدۆ و جۆرجینا ئاهەنگێکی تایبەتیان رێکخستووە و چەند برادەرێکیان ئامادەبوونە، کە لەو ئاهەنگەدا رۆناڵدۆ لەبەردەم جۆرجینادا کەوتووەتە سەر ئەژنۆ و داوای هاوسەرگیری لێکردووە و پێیگوتووە "هاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەی؟".
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە بیرۆکەی ئاهەنگەکە هی جۆرجینا بووە و رۆناڵدۆ تووشی شۆک بووە کاتێک بینیویوتی کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی ئامادەی ئاهەنگەکە بوونە.
دوای چەند رۆژێک جۆرجینا لە ئینیستاگرمەوە وێنەیەکی ئاهەنگەکەیانی داناوە و نووسیویەتی "بەڵێ".
وەک رۆژنامەکانی ئیسپانیا باسی دەکەن، رۆناڵدۆ و جۆرجینا هێشتا هیچ شتێکیان لەبارەی کات و شوێنی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان نەکردووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەمنزیکانە دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ